ناصر رازی له پاش کوچت

دانلود آهنگ 《له پاش کوچت》 از استاد ناصر رزازی

لەپاش کۆچت هەنگی روحم لە ناو روحما بەجێ ماوە
چاوەکانم دەریای ئەشکی چاوەکانتیان تێ ڕژاوە
(متن کامل در ادامه مطلب)

/// درخواستی کاربران ///
دانلود آهنگ له پاش کوچت از ناصر رزازی


 

دانلود آهنگ  

لەپاش کۆچت هەنگی روحم لە ناو روحما بەجێ ماوە
چاوەکانم دەریای ئەشکی چاوەکانتیان تێ ڕژاوە
سروەی دەنگە بەسۆزەکەت لە ناخمدا سەما دەکا
هەموو رۆژێک بۆ دیتنەوەت دڵم هەر بەتەما دەکا

هەتا ماوم هیچ ئاوازێ هەستی هەناوم ناگۆڕێ
بەو کۆچەی تۆ خەم لە ناخی دڵی تاساوم دەچۆڕێ
خاتوونێ خاتوونەکەم نیشتمانم جێ مەهێڵه 
نیشتمانی ئەم دڵەی من رێبوارێکی ماندو و وێڵە

تۆ دەزانی چەند هەناسەی یادگاریم لە سینگتایە
چەند دیمەنی پڕ ژوانمان لە ئالبۆمی دیدەتایە
تۆ دەزانی رۆژانێک بوو نیوەی جەستەی لاوازم بووی
نەغمەی تاری پڕ لەسۆز و چەلۆی دەنگ و ئاوازم بووی

کەچی ئێستا منی بێ تۆ شەپۆلێکی بێ کەنارم 
میوانێکی بێ خانەخوێ و کوێستانێکی بێ هەوارم
باڵندەکانیش وەکوو من بۆ هاتنەوەت دەم بە دوێتن
تێکرا کۆڕی پەپوولەکان بە سروودێک چاوەڕێتن
دڵنیابە و چاوەڕێ بە خاتوونەکەم هەر دێمە ڵات
دیاری دەستم بەراتێکە پڕ لە ماچی دەمی وڵات